وەکچۆن لە ژێر لەچکی ئەم ژنە ئێزیدییەدا ڕووخسارێک شاردراوەتەوە، ئاواش دوو ساڵی ژیانی لە ژێر سەربان و چواردیواری ماڵێکی عەرەبدا لە موسڵ خۆی شاردرابوویەوە، تا نەکەوێتە ژێر دەستی چەکدارانی داعش.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: بۆ کەسوکاری ئەم ژنە، دوو ساڵە لە لیستی ئەو کچ و ژنە ئێزیدیانەدایە کە داعش فڕاندوونی، بەڵام دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەری ڕۆژهەڵاتی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، چیرۆکەکەی ئاشکرا بوو.
ئەم ژنە بە درێژایی ئەو دوو ساڵەی کە لە کەسوکاری دابڕابوو، لەسەر داوای کوڕێکی خۆی کە لە ئەڵمانیا دەژی، لەلایەن خێزانێکی عەرەبەوە داڵدە دراوە و نەیانویستووە بکەوێتە ژێر دەستی چەکدارانی داعشەوە.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل ئاماژە بەوە دەکات لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵەوە تائێستا هەزار و ٧١٠ كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵن لەژێر دەستی چەكدارانی داعش ڕزگار كراون.
لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی داعش لە مانگی ئابی ٢٠١٤، بەگوێرەی ئامارێکی ناڕەسمی زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزیدی کە زۆربەیان ژن و منداڵبوون لەلایەن ئەو چەكدارانەوە فڕێنران و لە بازاڕەکانی موسڵ کڕین و فرۆشیان بە بەشێکی زۆر لە کچ و ژنەکانەوە کردووە.
٥ شوبات ٢٠١٧ - ٢١:٤٤
News ID: 809725
دوو ساڵی ژیانی لە ژێر سەربان و چواردیواری ماڵێکی عەرەبدا لە موسڵ خۆی شاردرابوویەوە، تا نەکەوێتە ژێر دەستی چەکدارانی داعش